پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا يەکەم ئايفۆن حەوت لە دوای ئەوەی بە دەست خاوەنەکەی دەگات دەتەقێتەوە، لە ئێستاشدا دووەم ئايفۆن حەوت لە وڵاتی ئوستوڕاڵيا تەقييەوە.
لەوبارەيەوە پێگەی "nzherald" بڵاويکردەوە، ئايفۆن حەوتێک کە تەنيا هەفتەيەک بەسەر کارابوونی دا تێپەڕيوەو کڕدراوە، بەڵام لەناو ئۆتۆمبێلێکدا تەقييەوەو زيانێکی زۆريشی بە ئۆتۆمبێلەکە گەياندووە.

وێنەی ئايفۆنەکە
ئەو سەرچاوەيە باسی لە رووداوەکە کردووەو ئاماژەی بۆ ئەوە داوە، لەوکاتەی مات جۆنسی خاوەن ئايفۆنەکە سەرقاڵی ياریی کردن بووە لە کەنار دەرياکانی سيدنی، پاش ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ لای ئۆتۆمبێلەکەی بينيويەتی دووکەڵێکی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دا دروستبووەو هەست بە بوونی ئاگريش دەکات بۆيە گەڕاوەتەوە دواوەو دواتر بۆی دەرکەوتووە ئايفۆن حەوتەکەی بوووەتە هۆکاری گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەشی.
مات جۆنس قسەی بۆ ئەو کەناڵی سێڤن نيوس کردووەو وتويەتی " کاتێک من سەيری ئۆتۆمبێلەکەم کرد نەمتوانی ناوەوەی ببينم چونکە جامەکانی رەش بوو بوون، شەپۆلێکی زۆری گەرماش لە ئۆتۆمبێلەکەوە دەهات، مۆبايلەکەش دەتوايەوە."
لەکاتی زۆربوونی ئەم حاڵەتانە ئەگەری زۆرە کۆمپانيای ئەپڵيش بە دەردەکەی سامسۆنگ بچێت کە لەماوەی يەک مانگدا زياد لە دوو مليۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار زيانی پێگەيشت بەهۆی تەقينەوەی ئامێرەکانی گەلاکسی نۆت حەوتەوە.

ڤيديۆی راپۆرتەکە
No comments:
Post a Comment