نوێترین بابه‌ت
recent

بۆچی‌ 21 حوه‌زه‌یران درێژترین رۆژی‌ ساڵه‌





بۆچی‌ 21 حوه‌زه‌یران درێژترین رۆژی‌ ساڵه‌


وه‌زری‌ هاویین به‌ فه‌رمی‌ رۆژی‌ 21ی‌ حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات و له‌و رۆژه‌دا نیوه‌ی‌ باكووری‌ گۆی‌ زه‌وی‌ درێژترین رۆژی‌  ساڵ له‌خۆده‌گرێت. 


له‌كاتی‌ سوڕانه‌وه‌ی‌ زه‌وی‌ به‌ ده‌وری‌ خۆردا له‌سه‌ر سوڕگه‌یه‌كی‌ خوار، نیوه‌ی‌ باكووری‌ گۆی‌ زه‌وی‌ له‌نێوان مانگی‌ ئادار و ئه‌یلولدا به‌ درێژایی‌ رۆژێك، رووبه‌ڕووی‌ تیشكی‌ زیاتر و راسته‌وخۆی‌ تیشكی‌ خۆر ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی‌ راسته‌وخۆی‌ به‌ وه‌رزه‌كانی‌ ساڵه‌وه‌ هه‌یه‌. 

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ری‌ (VOX) له‌ نیوه‌ی‌ باكووری‌ زه‌وی‌، له‌ رۆژانی‌ 20 و 21 و 22ی‌ حوزه‌یرانی‌ هه‌موو ساڵێك، تیشكی‌ خۆر ده‌گاته‌ ترۆپك، ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هاوین ده‌ناسرێت. 

له‌ڕووی‌ ته‌كنیكییه‌وه‌، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كاتێك رووده‌دات كه‌ خۆر به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌وخۆ بكه‌وێته‌ سه‌ر خولگه‌ی‌ قرژاڵ، یان هێڵی‌ 23.5 پله‌ی‌ باكوور. 

به‌پێی‌ ئه‌ندیپێندت، ساڵی‌ 2016 به‌ ساڵێكی‌ جیاواز داده‌نرێت،چونكه‌ تێیدا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خۆر له‌گه‌ڵ "مانگی‌ شلیك" له‌ رووداوێكی‌ ده‌گمه‌ندا هاوكات ده‌بن.  (Strawberry Moon)
ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی‌ 1967وه‌ رووینه‌داوه‌، به‌لای‌ هه‌ندێكیشه‌وه‌ وه‌ك "هاوینی‌ خۆشه‌ویستی‌" ناوده‌برێت و تا 21 ساڵی‌ تریش كه‌ ده‌كاته‌ حوزه‌یرانی‌ 2062 دیارده‌كه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌. 

مانگی‌ ره‌مه‌زان ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ دروستكردنی‌ پرسیار لای‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌رۆژوو  دەبن سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی‌ كاتێكی‌ گونجاو بۆ رۆژووشكاندن، به‌ تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌وڵاتانی‌ وه‌ك نه‌رویج یان سوید یان ئێسله‌ندا ده‌ژین كه‌ رۆژگار تێیاندا نزیكه‌ی‌ 20 كاتژمێر ده‌بێت. 
salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.