نوێترین بابه‌ت
recent

چۆن ڕزگارمان بێت لە شەشەم لە ناوچونی گشتی؟





چۆن ڕزگارمان بێت لە شەشەم لە ناوچونی گشتی؟




لەم ماوەی کۆتایدا لە ووتارێکدا کە لە نيويۆرک تایمز بڵاوکرایەوە , زاناکان وتیان ھەندێک جۆری بونەوەر ھەیە کە ڕیزبەندی جیناتەکانیان بەسە بۆ ڕزگاربوون لە گۆڕانکاریەکانی ژینگە و کەش و ھەوا بەھۆی سوتاندنی ماددە سوتەمەنیەکان لە لایەن کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەوە . ھەرچەندە ئەمە ئەشێ ڕاست بێت بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە ھەست بە ترس و کاریگەریەکانی ژینگە نەکەین بەھۆی بەکارھێنانە بەردەوامەکانی نەوت و گاز و خەڵوز وەکو سوتەمەنیەک بۆ ئابوریمان , بەتایبەتی گەر بزانین ھەسارە جوانەکەمان 5 جار توشی لەناوچونی گشتی بووە پێشتر. کاتێک کارەساتەکانی لە ناوبردن چەند جارێ دووبارە بۆیەوە ، زەوی پێویستی بە ملێۆنەھا ساڵبووە تا چاکبۆتەوە , ئایا زەوی ئەتوانێ توشی لەناوچونی شەشەم بێتەوە ؟! ، وە زاناکانیش دەڵێن گەر ئەوە ڕووبدات ئەوە مرۆڤ لێبەرپرس دەبێت !!
دەی با بزانین ئەو 5 لە ناوچوونە چیە کە زەوی بەخۆیەوە بینیوێتی :

- لە ناوچوونی یەکەم Extinction Ordovician :
ئەم لەناوچوونە ڕوویدا لە کاتی گواستنەوە لە ماوەی نێوان ئۆردوفیکی بۆ سیلوری کە پێش 450 مليۆن ساڵ بوو , کاتێک ژیانی فرەخانەکان دەرکەوت لە دەریاکاندا وە تازە بە زەوییدا بڵاوببونەوە , زیاد لە سەدا 60-70 ئەو جۆرە زیندەوەرانەی ھەبوون ئەوکات لە ناوچوون , وە زاناکان لەو بڕوایەدان کە لەناوچونەکە بەھۆی جوڵە تەکتۆنیەکانی کیشوەرە گەورەکانەوە بووە ، کە ئەمەش وای کردبوو بەسەر جەمسەری باشوردا بڕوات و ناوچەیەکی فراوان بیبەستێ وە ناخی کیشوەرەکان وشک بێتەوە کە پاڵپشتی ژیانی ناو ئاوی دەکرد.



- لە ناوچونی دووەم Late Extinction :
زەوی لەناوچونێکی تێپەڕاند دووبارە گەشەی کردەوە و ماسیە زەبەلاحەکان دەرکەوتنەوە , بەڵام لەمیانەی 20 مليۆن ساڵی کۆتای چاخی دیفونی (375-360 ملێۆن ساڵ پێش ئێستابوو , لە سەدا 80-90 زیندەوەرەکان مردن بە چەشنێ ھەموو ماسیە قەڵغانیەکان دیارنەمان , وە تا 100 ملێۆن ساڵ ژینگەکەی زەوی چاکنەبۆیەوە وە دڵنیاش نین بۆ ئەمە ڕوویدا , بەڵام ئەوەی دەزانین ئەوەیە کە زەوی لەو ماوەیەدا توشی نزمبونەوەی ڕێژەی ئۆکسجین و بەرزبونەوە ئاستی ئاو و ساردبونی جیھان بۆتەوە .



- لە ناوچونی سێیەم Extinction Permian:
پێش 252 مليۆن ساڵ تەنھا کیشوریک ھەبوو ئەویش (بانجینا)بوو ، لە جەمسەرەوە بۆ جەمسەر درێژەوەببوو کە ئەمەش ببووە ھۆی گەرمبون و وشک بونێکی لە ڕادەبەدەری کەش و ھەوا لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاستی زەوی. وە ئەم کەش و ھەوایە بە ھۆی شۆڕشە گڕکانیە گەورەکانەوە بوو کە بڕێکی ئێجگار زۆر دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی ئەکردە بەرگە ھەواوە , وە ئەمەش وای کرد پلەی گەرمی زەوی بگۆڕێت بە ھۆی ئەمەشەوە لە سەدا 93-97 زیندەوەرە ئاویەکان لە ناوچوون وە ئەم جارەش بونەوەرە وشکانیەکان دیارنەمان وە سەرەڕای ئەوە ژمارەیەک لە ڕووەکەکانی لە ژیاندامانەوە بەڵام ھەموو جەنگەڵەکان نەمان.



- لە ناوچونی چوارەم Extinction Triassic :
لە ناوچونی بە کۆمەڵی چوارەم ڕوویدا لە کۆتای سەدەی تریاسی پێش 200 مليۆن ساڵ کە زۆربەی خشۆک و شیردەر و وشکانی و ئاویەکان لەناوچون ھەروەھا سیستەمی شیلانەکان لەناو چوو جارێتر وە لە سەدا 90 بونەوەرەکانی ناو ئاو دیارنەمان.



- لەناوچونی پێنجەم Extinction Cretaceous :
کۆتا لە ناوچونی بەکۆمەڵی مێژویبوو , وە ئەگەر ھەیە بە ھۆی پیاکێشانی تەنێکی گەورەی دەرەوەی زه‌وی وەک نەیزەک خۆی كێشابێت به‌ زه‌ویدا, پێش 66 مليۆن ساڵ , وە چاڵێکی جێھێشت کە 112 میلە لە کەنداوی مەکسیک کە لەدوای 140 مليۆن سال لە دوای لە ناوچونی چوارەم ڕوویدا , زەوی ئەو کات نیشتیمانی ڕووەک و ئاژەڵە جۆراو جۆرەکان بوو . بەھۆی ئەم ڕووداوە دایناسۆرەکان لە ناوچوون ھەروەھا زۆرێک لە شیردەرەکان بەھەمان شێوە جانەوەر و ڕووەک و ھەڵواسراوەکان و مارمێلکە ئاویە زەبەلاحەکان و ماسی قرش و ماسیەکانی تر.



ئایا ئەو نامەیە چیە کە دەتوانین پوختی کەینەوە لەمیانەی ئەو چاو پیاخشانەوە خێرایەی لە ناوچونە بەکۆمەڵەکان لەسەر زەوی کە لە ڕابردوو ڕویداوە ؟؟ لە دوای لەناوچونی سەدا 60 بۆ 70 زیندەوەرەکان چەندین جار , سروشت دووبارە خۆی چاککردۆتەوە لە گەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ھەروەھا جۆری تازە لە بونەوەران گەشەی کردووە لە دەریا و کیشوەرەکان , بە واتایەتر ھەڕەشەی لەناوچونی شەشەم بەھۆی کۆڕانی کەش و ھەواوە ئەوەندەی ھەڕەشەیە بۆسەر زیندەوەران ئەوەندە ھەڕەشە نیە بۆ سەر سروشت.

مرۆڤ بەرپرسی یەکەمە لە لەناوچونی شەشەم :

ھەرچەندە مرۆڤ بە زیرەکترین بونەوەری سەر زەوی دادەنرێت بەڵام بەپرسیش ئەبێت لە لەناوچونی شەشەم بەپێ ڕای زاناکان. لە دوای ڕووداوەکانی لەناوچوون لە ڕابردوودا , وە ژمارەی دانیشتوان دووبارە گەشەی سەندەوە بەھۆی ھەمەڕەنگی بۆماوەیی و بوونی ڕووبەرێکی فراوان بۆ ئەو کارە , بەڵام لەوکاتەی کشتوکاڵ دروستبووە 12000ساڵ پێش ئێستا ، مرۆڤ یارمەتی دەربوو لە گۆڕینی ئەم ھەسارەیە و فراوانکردنی جۆراوجۆری ژینگە. لەمیانەی دروستبوونی گارگەکان لە سەدەی 18 وە ئەم گۆڕانە یەک لە دوای یەکانە دروستبووە , ئەمڕۆ سەدا 83 ڕووبەرەکان بەکەڵک نایەت بەھۆی ھەڵسوکەوتی مرۆڤەوە , وە پلەی گەرمی زەوی دەستی کردووە بە بەرزبونەوە بەھۆی سوتاندنی زیاتر و زیاتری نەوت و گاز و خەڵوز , وە بۆتەھۆی قەتیس بوونی بڕێکی زۆری گاز کە دەبنە ھۆی پەنگ خواردنەوەی گەرما لە بەرگە ھەوادا.




چۆن لە لەناوچونی شەشەم خۆمان بەدووربگرین ؟:

پێویستە بەخێرای بجوڵێن لەپاراستنی ژینگەی چواردەورمان وە ڕێگری کردن لە لەناوچونی باشترین شوێنە وشکانیەکان کە ماون لەسەر زەوی ئەمش بەس نیە ئەگەر ئێمەی مرۆڤ گۆڕانی کەش و ھەوا بەجدی وەرنەگرین ئەوە ئێمە خۆمان ئەخەینە بەر مەترسی لە ناوچونێک کە پێشتر زەوی بەخۆیەوە نەیبنیوە . وەک دایناسۆڕەکان ئێمە و ھەموو بونەوەرەکانی تر کە لەسەر زەوی دەژی ئەبن بە ئەنتیکە بۆ شارستانیەکانی دوای خۆمان . ئایا خەیاڵت کردوە ڕۆژێک دێ مرۆڤ وەک بە بەردبووەکانی لێدی کە زاناکان لێکۆڵینەوە لەسەر ئەکەن لە مێژو ھۆکاری لەناوچونی , یان لەناوبردنی شەشەم بەڕای تۆ لەناوچونی شەشەم ئەبێتە کۆتای ژیان لەسەر زەوی ؟؟

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.