نوێترین بابه‌ت
recent

بەناوبانگترین كەسایەتییەكانی جیهان لەسەرەتادا ئیشیان چی بووە؟




بەناوبانگترین كەسایەتییەكانی جیهان لەسەرەتادا ئیشیان چی بووە؟


ڕاستە كەسانێك هەن كە لە لوتكەی ناوبانگی و دەوڵەمەندیدان، بەڵام ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەوانیش لە سەرەتاوە دەستیانپێكردووە و وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی كاری زۆر ئاساییان كردووە، لێرەدا باس لە كۆمەڵێك كەسایەتی زۆر بەناوبانگی جیهان دەكەین و یەكەمین ئەو كارانەی كە لە ژیانیاندا كردوویانە، ڕەنگە تووشی سەرسوڕمانبن:

- ئۆپرا وینفری: پێشكەشكاری پرۆگرامە كۆمەڵایەتییەكان و یەكێك لە بەهێزترین خانمەكانی جیهان یەكەمین پیشەی (كاشێر بووە لە دوكانێكی سەوزە و میوەدا).

- ڕۆمان ئابرامۆڤیچ: ئەم ملیاردێرە ڕوسیە كە خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزییە هەر لە سەرەتاوە بەو شێوەیە دەوڵەمەند نەبووە، بەڵكو لە سوپەرماركێتێكی وڵاتی ڕوسیا یاری منداڵانی فرۆشتووە.

- باراك ئۆباما: سەرۆكی ئەمریكا لە دوكانێكی فرۆشتنی ئایس كرێم و ساردەمەنیەوە دەستی بەكاركردن كرد.

- مادۆنا: ئەم گۆرانیبێژە بەناوبانگە ئەمریكییە لە دوكانی فرۆشتنی دۆنەر كاری كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە جەلی بەسەر یەكێك لە كڕیارەكاندا ڕشتووە، لە كارەكەی دەركراوە.

- جیم كاری: لەنێوان ساڵانی 1978 بۆ 1979 باوكی ئەم ئەكتەرە كۆمیدیە لەكارەكەی دەركرا، بۆیە جیم ناچاربوو لەجیاتی باوكی بژێوی ژیانی خێزانەكەی دابینبكات، دواتر لە یەكێك لە كارگەكانی شاری نیویۆركدا بووە كارگوزار.

- ئەنجێلینا جولی: كاتێك باپیری مرد، زۆر بە ناڕێكی ڕێوڕەسمی پرسەكەی بەڕێوە برا، بۆیە ئەنجێلینا بڕیاریدا ببێتە ڕێكخەری مەراسیمی پرسە، ئەوەش بووە یەكەمین پیشەی ئەم خانمە ئەكتەرەی هۆلیود.

- تۆم كروز: تۆم كروز بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی بوون بە قەشە بەژداری لە كۆرسێكدا كرد، بەڵام هەرزوو خۆی بە دەركردندا لەبەرئەوەی چەندینجار بەدزیەوە خواردنەوە كحولیەكانی دەهێنایە كەنیسەوە!


salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.