نوێترین بابه‌ت
recent

ئەپڵ کێشە گەورەکەی ئايفۆنی چارەسەرکرد




ئەپڵ کێشە گەورەکەی ئايفۆنی چارەسەرکرد

لە کۆنگرەکەی شەوی دووشەممەيان کە لە ويلايەتی سانفرانسيسکۆ بەڕێوەچوو، کۆمپانيای ئەپڵی خاوەن بەرهەمی ئامێری ئايفۆن، چەند گۆڕانکارییەکی نوێی راگەياند.


لەماوەی رابردوو زۆرترين ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی ئەپڵ دەکران لەلايەن بەکارهێنەرانی ئايفۆنەوە بريتی بوو لەوەی ناتوانن ئەو بەرنامانە بسڕنەوە کە بەشێوەيەکی خۆکاریی لەلايەن کۆمپانياکەوە داندراون و جێگيرکراون.


واتە بەکارهێنەر نەيدەتوانی بەرنامەکان بسڕێتەوە تا قەبارەی زياتری بۆ بەردەست بێت، بەڵام لە کۆتايدا ئەپڵ چارەسەری کرد.


بەفەرمی لە کۆنگرەکەدا، ئەپڵ وەشانی نوێی ئای ئۆ ئێسی خستەڕوو، رايگەياند لەو وەشانە نوێيەدا هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت ئەو بەرنامانە بسڕێتەوە کە بە پێويستی نازانێت هەرچەندە لەلايەن خۆشيانەوە داندرابێت، بەمەش چارەسەری ئەو کێشە گەورەيەی بەکارهێنەرانی کرد.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.