مۆبایلی یادگارییەكان دەگەڕێتەوە بازاڕەكان
مۆبایلی یادگارییەكان دەگەڕێتەوە بازاڕەكان
مۆبایلی یادگارییەكان جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە بازاڕەكان بە هەمان تایبەتمەندییەكانی ڕابردووی و بە نرخی 85 دۆلاری ئەمریكی.
بەڵێندەرێكی فەرەنسی ئاشكرای كرد، خۆی یەكێكە لەو كەسانەی عاشقی مۆبایلی جۆری نۆكیا (3310)یە، كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2000 لەلایەن كۆمپانیای نۆكیاوە دروستكرا و بە پڕفرۆشترین مۆبایلی جیهان دادەنرێت پێش جیلی تەلەفۆنە زیرەكەكان جارێكی دیكە دروستی دەكەنەوە و دەیخەنە بازاڕەكانەوە.
ئەو بەڵێندەرە فەرەنسییە ئاماژەی بەوەشداوە، مۆبایلی 3310 تا ڕادەیەكی زۆر مۆبایلی یادگارییەكانە لە جیهاندا و بەكارهێنەرانی مۆبایل بە گشتی یادگارییان هەیە لەگەڵیدا، هەربۆیە بە هەمان دیزاین دروستی دەكەنەوە و هەمان تایبەتمەندییەكانی تێدا دەبێت، كە توانای هەبوو 150 ناو و ژمارەی تەلەفۆن سەیڤ بكات، لەگەڵ دانانی ئاوازی تەلەفۆن لەڕێگەی كۆد و دوگمەكانی خۆیەوە و یاری بەناوبانگی (سناك).
ئاشكراشی كرد، نرخی مۆبایلەكە 80 یۆرۆ دەبێت و ڕەوانەی سەرجەم بازاڕەكانی جیهانی دەكەن، تا ڕادەیەكیش چاوەڕوانی فرۆشی باشی لێدەكرێت، چونكە خەڵكانێكی زۆر حەزی پێدەكەن.
No comments:
Post a Comment