ئەوەی نەکراوە سناپچات دەيکات
سناپچات بەردەوامە لە ئەنجامدانی گۆڕانکارييەکان و زيادکردنی تايبەتمەندی بەهێز مەبەست لێشی هێنانی بەکارهێنەرانی فەيسبوک و ئينستاگرامە.
لەدوای زيادکردنی ئيمۆجييەکان و دانانی ڤيديۆ کۆڵ و چەند تايبەتمەندييەکی ديکە، لە ئێستادا لە هەوڵی دابينکردنی وێنەی سێ رەهەندی (3D)ـيە بۆ بەرنامەکەيان، واتە بەکارهێنەران بتوانن وێنەی سێ رەهەندی بگرن و بۆ يەکدی بنێرن.
لەوبارەيەوە پێگەی تێککرانش بڵاويکردەوە، سناپچات لە هەوڵی زيادکردنی تايبەتمەندی "Seene" دايە، کە لەلايەن کۆمپانيای سام هيرەوە دروستکراوەو پەرەی پێدەدرێت، تايبەتمەندييەکەش بريتييە لە گرتنی وێنەی سێ رەهەندی بە سوود وەرگرتن لە کامێرای پێشەوەو پشتەوەی ئامێرە زيرەکەکان، بۆ ئەو کارەشيان نزيکەی دوو مانگيان پێويست دەبێت، بەزيادکردنيشی کارێکی نەکراو دەکەن لە ئاپە کۆمەڵايەتييەکاندا.
سناپچات بەرنامەيەکە بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەی نامەی وێنە و ڤيديۆييەوە پەيوەندی بە يەکترەوە بکەن، ئەم بەرنامەيە لە ئەيلولی ٢٠١١ لەلايەن دوو کەسەوە دروستکرا و لە ٢٠١٥ گەيشتە لوتکە، بەجۆرێک رۆژانە دوو بليۆن وێنە و ڤيديۆ بەرزدەکرێتەوە.
No comments:
Post a Comment