نوێترین بابه‌ت
recent

ناوی بەرهەمە نوێيەکەی سامسونگ ئاشکراکرا






ناوی بەرهەمە نوێيەکەی سامسونگ ئاشکراکرا


گالاکسی نۆتی پێنج


لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆيەک لەلايەن پێگە تەکنەلۆژييەکانەوەو ديارنەبوونی ناوی داهاتووی بەرهەمی نوێی گالاکسی نۆت، هەژمارێکی باوەڕپێکراو ناوەکەی ئاشکراکرد.



لە رێگەی توڕی کۆمەلايەتی تويتەرەوە و لە هەژماری تايبەتی خۆی، ريپۆرتەری ناوداری بواری مۆبايل، ئيڤان بلاس لە تويتێکيدا ئاماژەی بەوەدا بەرهەمە نوێيەکەی سامسونگ بۆ نەوەی گالاکسی نۆت بريتی دەبێت لە نۆتی حەوت واتە ژمارە شەش بەرهەم ناهێندرێت بەبێ ئەوەی ئاماژەی بەهۆکارەکەی بدات.

>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>

واشچاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەی داهاتووی سامسونگ کە وابڕيارە لە سەرەتای مانگی ئاب ئەنجام بدرێت زانياریی زياتر و تايبەتمەندييەکانی ئەو ئامێرە نوێيەی گالاکسی نۆت بخرێتە روو لەگەڵ هۆکاری بەرهەم نەهێنانی ژمارە شەش.


لە ساڵی ٢٠١١ەوە سامسونگ دەستی بە دروستکردنی گالاکسی نۆت کردووەو لە ساڵی ٢٠١٥ش ژمارە پێنجی خستە بازاڕەکانەوە، بەهۆی ئەوەی لەلايەن خەڵکيييەوە پێشوازی گەرمی لێدەکرێت، سامسونگ زياتر پەرە بەو بەرهەمەی دەدات.





salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.