Kurdish
زانیاری
مۆبایلی One Plus 3 بەفەرمی بە نرخی ٣٩٩ دۆلار ڕاگەیاندرا
مۆبایلی One Plus 3 بەفەرمی بە نرخی ٣٩٩ دۆلار ڕاگەیاندرا
مۆبایلی One Plus 3 بەفەرمی بە نرخی ٣٩٩ دۆلار ڕاگەیاندرا
دوێنی لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا کۆمپانیای وەن پڵەسی چینی پەردەی لەسەر نوێتری بەرهەمی خۆی بەناوی One Plus 3 لادا. لەماوەی ڕابردوودا لەڕێگەی چەند هەواڵێکی دزەپێکراوەوە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی وەن پلەس ٣ بڵاوکرانەوە و دواهەمینیشیان لەسەر ماڵپەڕی ئەمازۆن بڵاوکرانەوە کە دوای ڕاگەیاندنی زۆربەی زانیارییەکان دروست دەرچوون.
وەن پلەس ٣ خاوەنی ڕوونمایەکە بە پانتایی ٥.٥ ئینج لە جۆری Optic AMOLED بە ڕوونی ١٩٢٠ بە ١٠٨٠ و بە چینی گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆش کراوە. ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری سناپ دراگۆن ٨٢٠ و ڕامی ٦ گێگابایتە. بیرگەی ناوخۆیی وەن پلەس سێ ٦٤ گێگابایتە و هیچ دەرچەیەکی نییە بۆ بیرگەی دەرەکی واتە کاردی ئێس دی ناتوانرێت تێ بکەیت.
لەڕووی کامێراوە وەن پلەس سەرەنج ڕاکێشە ئەویش کامێرای پشتەوەی ١٦ مێگاپێکسلی Sony IMX298 لەسەرە و توانای جێگیربوونی هەیە و دیاریکەری دەمووچاوی هەیە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە ڕوونی ٤ کەی. کامێرای پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵی Sony IMX179 لەسەرە کە توانای تۆماری ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی ١٠٨٠ پی.
هەروەها وەن پڵەس ٣ پەنجەمۆری هەیە و ڕووناکییەک بۆ ئاگاهییەکان لەبەشی سەرەوەی مۆبایلەکە و پشتگیری لەنەوەی چوارەمی ڕایەلە واتە 4G Lte دەکات و جێگای دوو سیماکاردی هەیە. پاتریەکەیشی توانستی ٣٠٠٠ میلی ئەمپێرە کە بۆ پاتریەکەی چاوەڕوانی زیاتری لێ دەکرا و پاتریەکەیشی پشتگیری Dash Charge دەکات کە تەکنەلۆژیایەکی خێرایی بارگاوی کردنەوەیە و لە لایەن وەن پڵەسەوە داهێنراوە و لەماوەیەکی زۆر کەمدا پاتری ئەم مۆبایلە بارگاوی دەکاتەوە.
شایەنی باسە وەن پڵەس ٣ سیستەمی وەرگەرخەری ئەندرۆید ٦.١ لەسەرە بە بوونی لۆنچەری ئۆکسجین. مۆبایلەکە لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و بە دوو ڕەنگی خۆڵەمێشی و زێری بەردەست دەبێت.
دەربارەی بەردەست بوونی لە بازاڕ، ئەوا مۆبایلی وەن پڵەس ٣ لەڕێگەی ئەمازۆنەوە بە نرخی ٣٩٩ دۆلار لەسەرتاسەری جیهان بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
No comments:
Post a Comment