نوێترین بابه‌ت
recent

باوکێک لەناو گۆڕەوە ئیمەیل بۆ کوڕەکەی دەنێرێت





باوکێک لەناو گۆڕەوە ئیمەیل بۆ کوڕەکەی دەنێرێت


لەڕووداوێکی سەیردا باوکێک دوای دوو ساڵ لە مردنی "له‌ناو گۆڕه‌وه‌" ئیمه‌یلێك بۆ کوڕەکەی دەنێرێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، به‌كارهێنه‌رێكی سایتی (reddit.com) ڕایگه‌یانددووه‌ ئیمه‌یلێكی له‌ باوكه‌ كۆچكردووه‌كه‌یه‌وه‌، دوای دووساڵ له‌كۆچكردنی، پێ گه‌یشتووه‌.

ئیمه‌یڵه‌كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو نێردراوه‌ و به‌مجۆره‌ ده‌ستپێده‌كات:" سڵاو كوڕم، من له‌ناو گۆڕه‌وه‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، واووووووووووووووو. من هه‌میشه‌ پێموتووی من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و نیگه‌رانت ده‌كه‌م."



باوكه‌كه‌ بۆ ناردنی ئیمه‌یله‌كه‌ی وێبسایتێكی به‌ ناوی (FutureMe) به‌كارهێناوه‌، كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ له‌ڕێگایه‌وه‌ ده‌توانیت له‌داهاتوودا ئیمه‌یڵ به‌ناوی خۆته‌وه‌ بنێریت، یان ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی تۆماركراو بیت له‌ داهاتوودا ده‌توانیت ئیمه‌یڵ بۆ كه‌سانی دیكه‌ش بنێریت.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌شێوه‌یه‌كی جدی ئه‌و كاته‌ی تۆ ئه‌مه‌ ده‌خوێنیته‌وه‌، من كۆچی دواییم كردووه‌. هیوادارم ئێستا به‌بێ پیاوه‌ پیره‌كه‌ به‌ باشی له‌گه‌ڵ ژیاندا ڕاهاتبیت و توانیبێتت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك یارمه‌تی دایكت بده‌یت. من متمانه‌ی ته‌واوم هه‌یه‌ كه‌ تۆ هه‌روه‌كو من به‌ باشی ئاگاداری دایكت ده‌بیت و چاوت لێی ده‌بێت."

باوكه‌كه‌ له‌درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوادارم تۆزێ خه‌نده‌م خستبێته‌ سه‌ر لێوه‌كانت و یه‌كه‌م شت كه‌ ده‌مه‌وێت پێتبڵێم ئه‌وه‌یه‌ من زۆر شانازیت پێوه‌ده‌كه‌م."

سایتی (FutureMe) تاكه‌ سێرڤه‌ر نییه‌ كه‌ بوارت پێده‌دات له‌داهاتوودا وه‌كو خۆت نامه‌ و تێبینی بۆ كه‌سانی خۆشه‌ویستی خۆت له‌دوای مردنی خۆت بنێریت.

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.