کۆمپانيای گوگڵ، کارەکانی چڕکردۆتەوە لەپێناو بەرهەمهێنانی زۆرترين بەرنامە و ياریی بۆ ئەو ئامێرانەی سيستمی ئای ئۆ ئێسيان لەسەر جێگيرکراوەو تايبەتن بە کۆمپانيای ئەپڵ، ئامانج لەو کارەشی راکێشانی بەکارهێنەرە.
لە نوێترين کاريشياندا، بەرنامەيەکيان بەرهەمهێناوە کە تايبەتە بە ئايفۆن و ئايپاد، کارەکەشی دروستکردنی وێنەی جوڵاوە لەو وێنە و ڤيديۆيانەی کە لەناو ئامێرەکەتدان.
شێوازی بەرناکەمەش وايە دەتوانی ڤيديۆ و وێنە لەناو ئامێرەکە بەريتە ناوی و دواتر لە رێگەی چەند تايبەتمەندييەکی بەرنامەکەوە دەکرێت بە وێنەی جوڵاو.
لە ئێستاشدا بەرنامەکە لە ئاپ ستۆر بەردەستە و بەخۆڕاييە، هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی ئەو بازاڕە ئەلکترۆنييەوە گەڕان بۆ "Motion Stills — Create with Live Photos" بکات و ئينستاڵی بکات.
salam kalary
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment