چەند وێنەيەکی دزەپێکراوەی ئايفۆن حەوت بڵاوکرايەوە
چەند وێنەيەکی دزەپێکراوەی ئايفۆن حەوت بڵاوکرايەوە
هەميشە بەرهەمەکانی کۆمپانيای ئەپڵ و بەتايبەت ئايفۆن چاوی راگەياندنەکانی زۆر لەسەرەو بەردەوام هەوڵی ئاشکراکردنیبەرهەمە نوێيەکان دەدرێت
ماوەی چەند مانگێکە بەکارهێنەرانی ئەپڵ و ئايفۆن چاوەڕوانی تايبەتمەندی و شێوە نوێيەکەی ئايفۆن حەوت دەکەن بۆ ئەوەی جياوازييەکانيان لەگەڵ ئامێرەکانی ديکە بۆ دەرکەوێت و بە تايبەتمەندييە نوێيەکانی بزانن.
لەوبارەيەوە پێگەی (فيرست شۆتز) نوێترين وێنەی ئايفۆن حەوتی بڵاوکردەوە کە لە چەند سەرچاوەيەکی خۆيەوە دەستی کەوتووە، بەپێی ئەم وێنانە بێت ئايفۆن حەوت جياواز دەبێت و بە دوو شێوە دەبێت
وەک لە وێنەکاندا ديارە، بە دوو جۆر بەرهەم دەهێندرێت، يەکێکيان بە شاشەی ٤.٧ ئينج و ئەوی ديکەيان بە شاشەی ٥.٥ ئينج دەبێت کە بە ئايفۆن حەوت پڵەس ناوی هێندراوە لەگەڵ کامێرايەکی گەورەدا.
بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە لە رێگەی چەند سەرچاوەيەکەوە بووەو هێشتا لەلايەن کۆمپانيای ئەپڵەوە هيچ ستێک پشتڕاستنەکراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment