Kurdish
زانیاری
پارچە کەرەیەك.. مێژووەکەی دهگهڕێتهوه بۆ دوو هەزار ساڵە
پارچە کەرەیەك.. مێژووەکەی دهگهڕێتهوه بۆ دوو هەزار ساڵە
پارچە کەرەیەك.. مێژووەکەی دهگهڕێتهوه بۆ دوو هەزار ساڵە
لە وڵاتی ئێرلەندا پارچە کەرەیەكی ١٠ کیلۆگرامی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢ هەزار ساڵ پێش ئێستا، بۆ خواردنیش دەشێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕیتێلیێگرام پیاوێک بەناوی کۆنوەی کاتێك لە یەکێک لە زۆنگاوەکانی ئێرلەندا کاردەکات ئەم پارچە کەرەیە دەدۆزێتەوە، دواتر پەیوەندی بە مۆزەخانەی کاڤان-ەوە دەکات و ئەوانیش دەینێرن بۆ مۆزەخانەی نیشتیمانی ئێرلەندا بۆ ئەوەی پارچە کەرەکە بپارێزن.
ماڵپەڕی فەرمی مۆزەخانەی کاڤان ڕایگەیاندووە "زۆنگاوەکان باشترین شوێن بووە بۆ پاراستنی ئەم پارچە کەرەیە، چونکە پلەی گەرمیان نزمە و ڕێژەیەکی کەمی ئۆکسجینی تێدایە.
هەمان ماڵپەر ئاماژە بەوە دەکات "لە کۆندا ئەم پارچە کەرەیە کەرەستەیەکی بەنرخ بووە کە بۆ مەبەستی پێدانی باج بەکارهاتووە، هەندێکجاریش بۆ مەبەستی عیبادەت و خواپەرستی بەکارهاتووە بۆیە کە ناشتوویانە و دەریان نەهێناوەتەوە".
ئاندی هاڵپن لە مۆزەخانەی ئێرلەندا بۆ کەرەستە کەلەپووریەکان بە ڕۆژنامەی ئێرلەندای ڕاگەیاندووە "ئەم جۆرە زۆنگاوانە شوێنێکی نهێنی بوون کە هەموو کەس نەیتوانیوە سەردانی بکات".
هەرچەندە ئەم کەرەیە بە پێستی ئاژەڵ داپۆشرابوو لە ژێر زۆنگاوەکە، بەڵام ئێستاش بۆنی کەرەیەکی تازەی لێدێت.
هاڵپن دەشڵێت "بەپێی بیردۆزە زانستیەکان، ئەم کەرەیە ئێستاش دەشێت بۆ خواردن، بەڵام بۆ هیچ کەسێکی پێشنیار ناکەم".
س.م
No comments:
Post a Comment