نوێترین بابه‌ت
recent

ئایا ئه‌زانیت جیاوازی نێوان ویندۆزی 64bit و ویندۆزی 32bit چیه‌ ؟؟؟





ئایا ئه‌زانیت جیاوازی نێوان ویندۆزی 64bit و ویندۆزی 32bit چیه‌ ؟؟؟


دوو جۆره‌ سیسته‌می ویندۆز هه‌یه‌ بۆ هه‌ر فێرژنێك به‌ تایبه‌تی له‌ پاش ده‌رچوونی ویندۆزی ڤێستا جۆرێكیان به‌ ویندۆزی 32bit ناسراوه‌ جۆره‌كه‌ی تریش به‌ ویندۆزی 64bit ناسراوه‌.

جیاوازی نێوان ئه‌م دوو ویندۆزه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندیان به‌ جۆری پرۆسێسه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ واته‌ CPU له‌گه‌ڵ Bus ی مه‌زه‌بۆرده‌كه‌ .

تا ئێستا دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌م هێنه‌ری پرۆسێسه‌ره‌كانن ئه‌وانیش هه‌ردوو كۆمپانیای AMD و كۆمپانیای lntel ن .

كه‌ كۆمپانیای AMD ته‌نیا پرۆسێسه‌ری جۆری 64bit به‌رهه‌م دێنێ وه‌ كۆمپانیای lntel هه‌ردوو جۆری پرۆسێسه‌ری 64bit و 32bit ی به‌رهه‌م دێنێ. جیاوازی نێوان ئه‌م دوو ژماره‌یه‌ 64bit و 32bit واتای توانای تێپه‌ر بوونی داتایه‌ له‌نێوان ڕام و پرۆسێسه‌ردا ،له‌ Bus ـه‌وه‌ ، یان ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كی تر بڵێین Bus تاكه‌ ڕێگای تێپه‌ر بوونی داتایه‌ له‌ نێوان پرۆسێسه‌ر و رام دا .

كه‌واته‌ لێره‌وه‌ بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ ئه‌و پرۆسێسه‌رانه‌ی له‌ جۆری 64bit بێت ئه‌وا ئه‌و ڕێگایه‌ دووجار پانتره‌ بۆ‌ تێپه‌ڕ بوونی داتا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسێسه‌رانه‌ی كه‌ 32bit ــه‌ .واته‌ خێراتره‌ له‌ پرۆسێسه‌ری 32bit ، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ئه‌نجامدان و توانای چاره‌سه‌ركردن وسه‌روبه‌ركردنی داتاكانیشدا دوو ئه‌وه‌نده‌ی پرۆسیسه‌ری 32بت خێراتره‌و توانای زیاتره‌ ، جگه‌ له‌ مانه‌ش پرۆسێسه‌ری 64bit ده‌توانێت له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 4 گێگابایت ڕام كار بكات .

ده‌توانین لێره‌دا بڵێین پرۆسێه‌ر و ویندۆزی 64بت زۆر خێراترو باشتره‌ له‌ پرۆسێسه‌ر و ویندۆزی 32بت ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ یاد نه‌كه‌ین كه‌ هه‌موو جۆره‌ پرۆگرامێك یان ئه‌پڵیكه‌یشنێك له‌ گه‌ڵ ویندۆزی 64بت كار ناكات .به‌ تایبه‌تی ناساندنی هاردوێرده‌كانی وه‌ك پرینته‌ر و سكانه‌ر .

هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ كه‌ ئێمه‌ لای خۆمان ویندۆزی جۆری 32بت به‌ باشتر بزانین . زۆربه‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی له‌ بازاره‌كانی ئێمه‌ داهه‌یه‌ كێشه‌یان نییه‌ له‌گه‌ڵ ویندۆزی 32بت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆربه‌ی‌ پرۆگرامه‌كان له‌گه‌ڵ ویندۆزی 64بت نه‌ گونجاون

salam kalary

salam kalary

No comments:

Post a Comment

Powered by Blogger.