لە رێگەی چەند هەژمارێکی تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەرەوە، نامەی هەڕەشە ئامێزی فەيسبوک بڵاوکراونەتەوەو ئاماژەش بەوەدراوە ئەم نامەيە بۆ چەند بەکارهێنەرێک چووە.
يەکێک لەو بەکارهێنەرانەی سکاڵای دژی فەيسبوک کردووە، ناوی ئەلێکسيسە و لەلايەن تيمی تۆڕەکەوە نامەيەکی بەدەستگەيشتووە کە پێيان راگەياندووە ئەگەر تا ماوەی يەک مانگ سەرجەم ئەو وێنانەی لە ئەکاونتەکەيدا هەيەتی نەيخاتە ئاپی مۆمێنتس يان داينەگرێتە کۆمپيوتەرەکەيەوە ئەوا ديلێت دەبن و نامێنێت.
ئەلێکسيس ژمارەی ئەو وێنانەی لە هەژمارەکەيدا هەيەتی ١٢.٣٤٨ وێنەيە، بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو وێنانەشەوە، فەيسبوک ناچاری کردووە لە شوێنێکدا هەڵيگرێت و پێشنيازی ئەوەی بۆ کردووە لە ئاپی مۆمێنتس داينێت کە ئەويش تايبەتە بە فەيسبوک و متمانە پێکراوە ئەگەر نا بە پێچەوانە وێنەکانی رەشدەکرێنەوە.
ئەمەش بۆ چەند بەکارهێنەرێک رۆيشتووە بەتايبەت بۆ ئەو کەسانەی رێژەيەکی زۆر وێنەيان لە هەژمارەکانيان بڵاوکردۆتەوە بۆيە ترسێکی زۆر رووی لەو کەسانە کردووە کە خاوەنی وێنەی زۆرن و لە هەژمارەکانيان هەڵيانگرتووە.
salam kalary
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment