گۆگڵ سەنتەری گۆی زەوی دیارییکرد
گۆگڵ سەنتەری گۆی زەوی دیارییکرد
بزوێنەری گەڕان لە تۆڕی ئینتەرنێت (گۆگڵ)، ویلایەتی جورومی توركیای بە سەنتەری جوگرافی گۆی زەوی دیارییكرد.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی(TRT)ی توركی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-6، خزمەتگوزاری نەخشەكان لە گۆگڵ، لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی نەخشەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ویلایەتی جورومی وەك سەنتەری جوگرافی لە جیهاندا دیارییكردووە.
لە ساڵی 1973، ئەندرێ ودز زانای فیزیكی ئەمریكایی حیساباتێكی وردی ئەنجامدا سەبارەت بە دیارییكردنی سەنتەری گۆی زەوی، لە حیساباتەكەدا دەركەوت كە سەنتەری زەوی دەكەوێتە باكووری خۆرهەڵاتی پایتەختی توركیا و نزیكەی 150 کیلۆمەتر لە ئەستەنبوڵەوە دوورە.
No comments:
Post a Comment