Kurdish
زانیاری
پرۆژەی وەرگێرانی پەرتووکی “ڕێگاکەی بەردەم” نوسراوی بیڵ گەیتس تەواوبوو + پەرتووکەکە بە دیاری.
پرۆژەی وەرگێرانی پەرتووکی “ڕێگاکەی بەردەم” نوسراوی بیڵ گەیتس تەواوبوو + پەرتووکەکە بە دیاری.
پرۆژەی وەرگێرانی پەرتووکی “ڕێگاکەی بەردەم” نوسراوی بیڵ گەیتس تەواوبوو + پەرتووکەکە بە دیاری.
لە دوای ئەوەی یەکەم بەشی ئەم وەرگێرانە لە ڕۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی پار بڵاوکرایەوە و دەستکرا بە وەرگێرانی پەرتووکەکە بۆ سەر زمانی کوردی ، لە دوای ئەم کاتەوە تاکو ئەمڕۆ ئیشی لەسەر کراوە بەڵام لەوانەیە لەبەر نەبوونی کات نەتوانرابێت بە گەرموگوڕی کاری لەسەر کرابێت. خۆشبەختانە توانرا لەگەڵ ساڵڕۆژی کردنەوەی ماڵپەڕ و بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ماڵپەڕ ئەم پەرتووکە تەواو بکرێت بە فایلی پەرتووکی ئەلیکترۆنی (PDF) بكرێتە دیاری بۆ ئەندامان و میوانانی ماڵپەڕەکەمان.
سەرپۆشی پەرتووکەکە:
كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌رتووكه‌كه:
په‌رتووكی The Road Ahead له ساڵی 1995 چاپكراوه وپاشان دووباره چاپێكی تازه‌ی لێكرایه‌وه. ئه‌و كتێبه سه‌باره‌ت به چه‌مكه‌كانی ژیان ده‌دوێت كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان. بیل گه‌یتس ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانه‌گه‌ی توانی له كاروباری كۆمپیوته‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت له‌م په‌رتوكه‌دا باس له كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌كات كه چۆن دووباره ده‌بنه هۆی گۆڕینی ژیانی هه‌ر تاكێكمان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئیننته‌رنێتیش ده‌دوێت كه چۆن گه‌شاده‌كات و به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌كه‌شی. بیڵ له‌م په‌رتووكه‌یدا خوێنه‌ران ده‌گه‌ێنێت به‌و داهاتووه نزیكه‌ی كه له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه – ئه‌و جیهانه‌ی كه وه‌ره‌قه و كاغه‌ز كه‌متره تیایدا و مامۆستاكان شێری بیرۆكه و ئایدیاكانیان ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌و جیهانه‌ی كه كۆمپانیاكان ده‌توانن کۆنگرە ببه‌ستن به بێ به‌جێ هێشتنی ئۆفیسه‌كانیان…..هتد.
هه‌رووه‌ها له‌م په‌رتووكه‌دا بیڵ گه‌یتس تیشك ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت كه چۆن جیهانی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها بیڵ ئینته‌رنێت ناوده‌بات به “information highway” ئه‌مه له‌كاتێكدایه بیڵ كوێرانه نه‌كه‌وتۆته باسه‌كه‌ی و به‌ڵكو باسی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جیهانه و ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه به‌ڵام پێداگیریش له‌وه ده‌كات كه له‌ڕاستیدا كۆمپیوته‌ر هیچ نیه ته‌نها ئامێرێكی به‌سوود له ژیانی هه‌ریه‌كه‌ماندا.
مه‌به‌ست له وه‌ڕگێرانی په‌رتووكێكی وه‌ها بۆ سه‌رزمانی كوردی؟
له‌ڕاستیدا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س لێم زویر بێت وه‌رگێرانی په‌رتووكه بیانیه‌كان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ئه‌وانیتر نووسه‌ره كورده به‌ڕێزه‌كان به‌هه‌وڵ وهیممه‌تی خۆیان چه‌ند په‌رتووكێكیان نوسییوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی بێزارم نه‌بوونی په‌رتووكی زۆره له‌و بواره‌دا. به‌ڵێ مه‌به‌ستمان له وه‌رگێرانی په‌رتووكێكی ئاوا هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورده له تێروانینی زانایان له‌بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چۆن بیریان كردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تاكانی ژیانیاندا. (بیڵ)یش یه‌كیكه لەو زانا سه‌ركه‌وتوانه كه پێویسته چاو له ڕێگه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ژیانی بكرێت كه چۆن له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی و به كۆمه‌ڵێك داهێنانه‌وه بگاته ئه‌مڕۆ. له‌وانه‌یه زۆریكمان بڵێین ئه‌م په‌رتووكه زۆر كۆنه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كۆن نییه و پێشبینی ئه‌م داهاتووه‌ی ئێستای تێدایه كه بیڵ گه‌یس زیاتر له 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كردووه و بگره پێشبینی زیاتریش كه ئێستا ڕوویان نه‌داوه، كه‌واته پرسیار: ئایا هیچ یه‌كێك له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان بیری له شتێك كردووه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی؟ له راستیدا نه‌خێر – مه‌به‌ستم تاكی كوورده – یان ئه‌وه‌تا ڕاستر بڵێین ته‌نها له به‌روه‌و پێش بردنی کۆمەڵێک شتی بێ
سوود ئازایین و ته‌نها ئازایین كاتبه‌سه‌ر به‌رین له شتێكی وه‌ها كه‌سودی نییه تەنها كات به‌سه‌ربردن نه‌بێت!!.
داگرتنی پەرتووکەکە بە PDF و هیوامان وایە هەمووتان بیخوێننەوە:
سه‌رچاوه / تەکنەلۆژیای زانیاری
No comments:
Post a Comment